"هەزاران بەڵگەنامەی هەستیاری ئیسرائیلمان دەستکەوتووە"

هەواڵگری ئێران هەزاران بەڵگەنامەی پەیوەست بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل دەستکەوتووە و بەپێی میدیاکانی ئێران قەبارەی ئەو بەڵگەنامانە "زۆر گەورەن".

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، ئۆپەراسیۆنەکە کە لە کاتێکی ئاشکرا نەکراودا ئەنجامدراوە، زانیاری "نهێنی سەرەکی" پەیوەست بە پڕۆژە گرنگەکانی ئیسرائیلی کردۆتە ئامانج، لەنێویاندا دامەزراوە ئەتۆمییەکان.

ئاماژە بەوەشدەکەن، ماوەیەک پێش ئێستا بەڵگەنامەکان گواستراونەتەوە بۆ هەواڵگری ئێران، لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بەڵگەنامەکان هێشتا بەردەوامە، هەروەها بڕی زانیاری پێویستی بە هەوڵێکی هەواڵگری گەوەرە هەیە بۆ تێگەیشتن لە ڕەهەندەکانی و بەکارهێنانی. 

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، میدیاکانی ئیسرائیل چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بڵاویانکردەوە کە ڕێکخراوی شین بێت دوو گەنجی خەڵکی شاری نەشێر لە باکووری ئەو وڵاتە، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ئەمنی پەیوەست بە ئێران دەستگیر کردووە.



PM:09:26:07/06/2025