سەرەڕای ڕێككەوتنی ڕوسیا و ئۆكراین بۆ ئەنجامدانی ئاگربەست لە توركیا، بەڵام هێرشی ئەو دوو وڵاتە بۆ سەر یەكتری بەردەوامە و لە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لە وێستگەیەكی كیمیایی ڕوسیا درا.
ئۆکراینا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر وێستگەیەکی کیمیایی (ئازۆت) لە ناوچەی تولا لە ڕۆژئاوای ڕوسیا، لە ئەنجامدا ئاگر لە وێستگەکە کەوتەوە و دوو کەسیش بریندار بوون.
دیمیتری میلیاڤ، پارێزگاری ناوچەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام ڕایگەیاند، ئێستا ئاگرەکە کوژاوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ مەترسییەک لەسەر کوالێتی هەوای نزیک کارگەکە نییە، بەڵام "چاودێریکردنی ژینگە بەردەوام دەبێت”.