لەوکاتەی شەرع لەسوریا دەستبەکار بووە ئاماری کوشتنی خەڵکی مەدەنی زیادی کردووە و ٧٦٧٠ کەس لە سەرانسەری سوریا كوژراون كە لەو ژمارەیە٥ هەزارو(٧٨٤) لە قوربانییەکان خەڵکی مەدەنین و لەنێوانیاندا (٣٠٦) منداڵی تیادایە.
بە گوێرەی راپۆرتی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە نێوان (٨)ی کانوونی یەكەمی (٢٠٢٤) تا (٦)ی حوزەیرانی (٢٠٢٥)، واتە لەوکاتەی ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگوزاری سوریا دەستبەکار بووە (٧٦٧٠) کەس لە سەرانسەری سوریا كوژراون كە لەو ژمارەیە٥ هەزارو(٧٨٤) لە قوربانییەکان خەڵکی مەدەنین و لەنێوانیاندا (٣٠٦) منداڵ و (٤٢٢) قوربانی ژنی تیادایە.
بەپێی ئەو ئامارانەی لە راپۆرتەکەدا خراوەتەڕوو خەڵکی مەدەنی نزیکەی (٧٥%)ی کۆی گشتی مردنەکان پێکدەهێننو پیاوان نزیکەی (٨٧%)ی كوژراوەكان پێكدەهێنن ژنان و منداڵانیش (١٢.٦%)پێکدەهێنن.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لە راپۆرتەکەیدا دووپاتی کردەوەتەوە" دوای شەش مانگ لە رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، هێشتا سوریا لە بەدەست پشێوی ئەمنی و هەڵوەشاندنەوەی مەترسیداری دامەزراوەیی دەناڵێنێت، لە سایەی زیادبونی حاڵەتەکانی کوشتنی دەرەوەی دادگا، لەگەڵ ئەو پرۆسەی غافڵكوژیانەی بە رۆژی روناك روودەدەن بەبێ لێپرسینەوە، هەروەها بەردەوامیی گوتاری تائیفی دندەر، کە هەڕەشە لە تەونی کۆمەڵایەتی دەكات و سوڕی تۆڵەسەندنەوە زیاتر تاودەدا".
روانگەی سوری، لە راپۆرتەكەیدا ئاماژە بەوەدەكات ئەم ژمارە زۆرە لە قوربانی، دەرەنجامی توندوتیژی و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی لایەنە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بووە، جگە لە ئاژاوەی ئەمنی بەرفراوان.