ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ سعودیە سەرکەوتنی وەرزی حەجی ئەمساڵ و دەستپێکردنی دەستبەجێی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی حەجی ساڵی داهاتوو ڕاگەیاند.
شازادە سعود بن میشال بن عەبدولعەزیز، جێگری ئەمیری مەککە، بە میدیاکانی سعودیەی ڕاگەیاندووە" سەرکەوتنی حەجی ئەمساڵ و دەستپێکردنی دەستبەجێی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی حەجی ساڵی داهاتوو ڕادەگەیەنین".
ئاماژەی بەوەشکردووە، حاجیان هاوبەشن لە سەرکەوتنەکاندا بەهۆی پابەندبوونیان بە ڕێنماییەکانەوە.
بەپێی ئامارێکی دەسەڵاتی گشتی ئامار له سعودیه، کۆی گشتی حاجیان گەیشتە ١ ملیۆن و ٦٧٣ هەزار و ٢٣٠ حاجی، له نێویاندا ١ ملیۆن و ٥٠٦ هەزار و ٥٤٦ حاجیان لە ڕێگەی بەندەرە جیاوازەکانەوە بووە، هاوکات حاجیانی ناوخۆ گەیشتە ١٦٦ هەزار و ٦٥٤ هاوڵاتی.