ئێران: پێشنیازی نوێ دەخەینە بەردەم ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "بەمزووانە پلانی پێشنیازکراوی خۆمان بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لە رێگەی عومانەوە دەدەینە لایەنی بەرامبەر (ئەمریکا)."

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی وتی" پێشنیازی  خۆمان لە ڕێگەی عومانەوە بە زوویی دوای یەکلایی بوونەوەی دەخەینە بەردەم لایەنی بەرامبەر(ئەمریکا).

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە پلانێکی مەعقول و لۆژیکی و هاوسەنگە. پێشنیار دەکەین بە دڵنیاییەوە لایەنی ئەمریکی ئەم دەرفەتە بەرز نرخێنێت. بە دڵنیاییەوە لە بەرژەوەندی ئەمریکادایە کە بە جددی ئەم پلانە لەبەرچاو بگرێت".

بەقایی وتیشی" بەداخەوە ئاژانسەکە( وزە) لەژێر کاریگەری سێ وڵاتی ئەوروپی و ئەمریکا بڕیاریدا ڕاپۆرتێکی گشتگیر ئامادەبکات، هەرسێ وڵاتی ئەوروپیش خراپ بەکاریان هێنا بۆ ئامادەکردنی بڕیارنامە، وەڵامدانەوەی پێشنیازی بەرپەرچدانەوەی هاوکاریی زیاتر نابێت".
٢٣ی ی ئایار، ئێران و ئەمریکا پێنجەم گەڕی دانوستاندنیان لە رۆما کرد و رایانگەیاند، "لە داهاتوویەکی نزیکدا" دەست بە گەڕی شەشەم دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا کات و شوێنەکەیان دیاری نەکردووە.




PM:12:14:09/06/2025