نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکان بەرزبووەوە

 نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاست لە ماوەی مانگی رابردودا، بەرز بوەوە، هۆکارەکەی بۆ دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و چین لەسەر کێشە بازرگانییەکانیان دەگەڕێنرێتەوە، کە خواستی لە سەر نەوت بەرز کردوەتەوە.

ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و چین لە دانوستانەکانیان لە لەندەن، خواستی لە سەر نەوت بەرز کردوەتەوە، بەجۆرێک ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، ١٢ سەنت بەرزبوەوە و بەرمیلێکی بە ٦٧ دۆلار و ١٦ سەنت مامەڵوی پێوە کرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی سوکی تەکساسی ئەمریکاش، ١٣ سەنت بەرز بوەوە و بە ٦٥ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بە وتەی شارەزایان، کاریگەریی دانوستاندنەکانی ئەمریکا و چین لە سەر بازاڕی نەوت بەجۆرێک بوە کە نرخی نەوتی بەرز کردوەتەوە بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی مانگی رابردودا.

بەشێک لە شارەزایانیش پێیان وایە، ئاڵۆزتربونی ناکۆکیییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە، لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی سەپاندنی گەمارۆی زیاتر بەسەر ئێران و کەمکردنەوەی نەوتی ئێرانیش لە بازاڕەکاندا، هێندەی تر نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە.




AM:10:52:10/06/2025