فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو سوریای بۆردومان کرد

لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بۆ سەر باکووری پارێزگای ئیدلب باکووری ڕۆژئاوای سوریا، دوو کەس کوژران.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سووریا ڕایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکەیەکی فڕۆکەوانی نەناسراو ھێرشی کردووەتەوە سەر ڕێگای سەرمەدا- بەردە قلی باکووری پارێزگای ئیدلب باکووری ڕۆژئاوای سوریا.

ڕاشیگەیاند کە لە ھێرشەکەدا، بە ئاراستەکردنی مووشەکێک لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەوە، ماتۆڕسیکلێک بۆردومان کراوە و لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، دوو کەس کوژراون.

تا ئێستا، ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی بۆردومانەکە، ڕاگەیاندووە.





PM:03:32:10/06/2025