ئیلۆن ماسک بۆ ترەمپ: لە قسەکانم پەشیمانم زیادەرۆیم کردووە

ئیلۆن ماسک لە قسەکانی بەرامبەر بە سەرۆکی ئەمریکا پاشگەز بووەوەو دەڵێت" پەشیمانم و زیادەڕۆیم كردووە لە پرسەكەدا".

ئیلۆن ماسك، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای تێسلا و دەوڵەمەنترین پیاوی جیهان، لە قسەكانی بەرامبەر بە ترەمپ پەشیمان دەبێتەوەولە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئیکس) نوسیوێتی " پەشیمانم لە هەندێك لە نوسینەكانی هەفتەی رابردووم لەبارەی سەرۆك دۆناڵد ترەمپ، زیادەڕۆیم كردووە لە پرسەكەدا".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا رۆژی هەینی رابردوو رایگەیاند" ئیلۆن ماسک عەقڵی لەدەستداوەو پەیوەندییەكانی لەگەڵ کۆتایی هاتووە".

ترەمپ وتیشی" هیچ نیازێکی نییە پەیوەندییەکەی لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا چاک بکاتەوە، دوای ئەوەی لەهەفتەی رابردودا ناكۆكییەكانیان قوڵتر بوەوە".

ترەمپ، ماسکی تۆمەتباركرد بەوەی ڕێزی پۆستی سەرۆکایەتی نەگرتووە، وتی" پێموایە ئەوە كارێكی زۆر خراپە، چونکە ئەو ڕێز لە پۆستەكە ناگرێت، ناكرێت بێڕێزی بنوێنێت بەرامبەر دامەزراوەی سەرۆکایەتی ئەمریکا".




PM:12:54:11/06/2025