ئێران بەردەوامە لە سێدارەدانی سیاسییەکان


رێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا رایگەیاند " دوێنێ سێ شەممە یەکێکی دی لە دەستگیرکراوانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە سێدارە درا.

رێکخراوی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکات، ئەو هاوڵاتیەی لە سێدارە دراوە، ناوی موجاهید عەباس کۆرکۆر لە زیندانی شیبان لە شاری ئەهوازی ئێران لە سێدارەدراوە.

هەرانا ئاماژەی بەوەشکردووە؛ بنەماڵەی ئەو موجاهید عەباس کۆرکۆر پێش جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ دوایین سەردان بانگهێشتی زیندانەکە کراون.

" لە ٢٠ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، موجاهید کۆرکۆر، کە یەکێکە لە دەستگیرکراوانی شۆڕشی”ژن، ژیان، ئازادیی” لە میانەی هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر گوندی پرسوراخ لە نزیک ئیزەی سەر بە پارێزگای خووزستانی ئێران دەستگیرکرا، لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەهواز بە تۆمەتی "شەڕکردن لەگەڵ دین و بێرێزی کردن”سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.( رێکخراوەکەی مافی مرۆڤ وا دەڵێن).

کۆماری ئیسلامی ئێران هەفتە تێناپەڕێت کە چەندان گیراوی سیاسی لە سێدارە نەدات، یان حوکمی قورس بەسەریدا نە سەپێنێت.




PM:04:22:11/06/2025