ئاژانسی ڕۆیتەرز: ئەمریکا دڵنیاییەکی زۆری بە حەماس داوە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند" لە بارەی ئازادکردنی بارمتەکان، بەرەوپێشچونی باش هەیە، بەڵام هێشتا هیچ هیوایەك بۆ ڕێککەوتن نییە، ئاژانسێكی ئەمریکیش دەڵێت" واشنتۆن دڵنییایەکی زۆری بە حەماس داوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەر".

بنیامین نەتانیاهۆ - سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە گرتە ڤیدیۆییەکدا بڵاوی کردەوە" سەبارەت بە دانوستانەکان لەگەڵ حەماس، بەرەوپێشچونی باش هەیە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، بەڵام هێشتا هیچ هیوایەك بۆ ڕێککەوتن نییە".

هاوکات، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ئەمریکیش لە زاری سەرچاوەیەك بڵاوی کردەوە: ئەمریکا دڵنیاییەکی زۆری بە حەماس داوە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، دەشڵێت" فشارێكی زۆر لەسەر ئەمریکا هەیە بۆ ئەوەی بەزوترین کات ئیسرائیل و حەماس بگەنە ڕێککەوتن".

ئاژانسەکە باسی لەوەش کردوە" وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندوە کە دەبێت حەماس واز لە کردەوە هەڵەشەییەکانی بهێنێت و ئاگربەست پەسەند بکات، چونکە سەرۆکی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی بە ڕونی بە حەماس گەیاندوە و ئەگەر بەردەوام بن لە گلدانەوەی بارمتەکان، ئەوا ئەنجامێكی باشی نابێت".



PM:11:51:11/06/2025