سەرۆکی ئەمریکا: پێ ناچێت لەگەڵ ئێران بگەین بە ڕێککەوتن

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" پێ ناچێت لەگەڵ ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، ڕێک بکەون، بەڵام جەختیش دەکاتەوە لەوەی، بە ڕێکەوتن یاخود نا، نابێت ئێران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند" ئێستا کەمتر دڵنیایە لەوەی لەگەڵ ئێران ڕێکەوتنێک لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی بکرێت".

ترەمپ، جەختیشی کردەوە لەوەی" بە ڕێکەوتن بێت یا خود نا، ڕێگە بە ئێران نادرێت ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بۆیە زۆر گرنگ نییە ئێران ئامادە نەبێت ڕێکەوتنێک واژۆ بکات".

ئەو وتانەی ترەمپ لە کاتێکدان، تا ئێستا پێنج گەڕی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەچوە و بڕیاریشە هەفتەی داهاتو گەڕی شەشەمی ئەم دانوستانانە بەردەوام بێت.



AM:12:06:12/06/2025