فڕۆکەی هیندستانی بە ٢٤٢ سەرنشینەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی ئەحمەدئابادی هیندستان کەوتە خوارەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، فڕۆکەی نەفەر هەڵگر بە ٢٤٢ سەرنشینەوە کەوتوەخوارەوە تێکشکا.
لەمبارەوە بەرپرسانی هێڵی ئاسمانی و پۆلیسی هیندستان رایانگەیاند" فڕۆکەیەکی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی هیندستان (Air India) کە ٢٤٢ سەرنشینی تێدا بووە، لە نزیک فڕۆکەخانەی شاری ئەحمەدئابادی هیندستان کەوتووەتە خوارەوە و تاوەکو ئێستا چارەنووسی سەرنشینەکان دیارنییە."
هێڵی ئاسمانیی وڵاتەکە دەڵێت" فڕۆکەکە ١٦٩ هاوڵاتیی هیندستان، ٥٣ بەریتانی، ٧ پۆرتوگالی و کەسێکی کەنەدی تێدا بووە."
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشداوە کە فرۆکەکە بەرەو فڕۆکەخانەی گاتویکی شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێکەوتووە و لەوکاتەدا کەوتووەتە خوارەوە.
ئاشکراشیان کردووە کە لەم ساتەدا، تیمەکانیان سەرقاڵی دڵنیابوونەوەن لە وردەکارییەکان و زانیاریی زیاتر بڵاودەکەنەوە.