نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران وڵاته‌كه‌ی قسه‌ی كردووه و هۆشداریی داوه كه وه‌ڵامی تاران بۆ هه‌ر هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران كوشنده و وێرانکەر ده‌بێت؛ هاوكات بڕیار وایه گه‌ڕێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دانوستانه‌كانی واشنتن و تاران له باره‌ی ڕێککەوتنی ئه‌تۆمییه‌وه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
پێنجشەممە، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاندووه، ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی هۆشداریی داوه، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، تاران له به‌رانبه‌ردا وه‌ڵامێكی توند و كوشنده‌ی بۆ ئیسرائیل ده‌بێت و به‌سه‌ر سیسته‌مه‌ی به‌رگرییه‌كه‌ی زاڵ ده‌بێت و زیانێكی زۆری گیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه گوتووشیه‌تی، ویتكۆف پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، ٥ی حوزه‌یران، دانیشتنێكی داخراوی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه كۆمارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران كردووه و پێی ڕاگه‌یاندوون، ئیسرائیل له ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتنی واشنتن و تاران، هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران.
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه باسی له‌وه‌ش كردووه، ویتكۆف به ئه‌ندامه كۆمارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی گوتووه، ئێران توانای زۆری مووشه‌كی بالیستی هه‌یه كه ڕه‌نگه ئیسرائیل نه‌توانێ به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێرشی مووشه‌كی ئێران بكات، ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانییه به‌تایبه‌تی كه زیانێكی زۆری گیانی به ئیسرائیل ده‌كه‌وێت.