فەرماندەی سوپای پاسدران هۆشدرای توند دەدات

حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند" وڵاتەکەی بۆ هەموو جۆرە حاڵەت و سیناریۆیەک ئامادەییەك گوتیشی، ئەگەر هێرش بکرێتە سەریان دووژمنەکەیان پەشیمان دەکەنەوە".

سەلامی وتیشی" ئەوەی ئیسرائیل بەرامبەر غەززە کردی ناتوانێت بەرامبەر ئێران بیکاتەوە".

قسەکانی سەلامی لە کاتێکدایە رۆژنامەی واشنتن پۆست دەڵێت" ئەمریکا چووەتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە بۆ هێرشی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، باڵیۆزخانە و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاش خراونەتە ئامادەباشییەوە".

حسێن سەلامی،فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران لەو بارەیەوە وتی "دوژمن هەڕەشەی سەربازی لە ئێمە دەکات ئێمە هەمیشە گوتوومانە ئەمڕۆش دیسان دەیڵێنەوە بە تەواوی بۆ هەر سیناریۆیەک و بۆ هەر دۆخێک و بۆ هەر حاڵەتێک ئامادەین ئێمە شەڕمان بینیوە، ئێمە قوڵای سوپای دووژمن دەبینین ، ئامانجەکانی ئێمە دیارو روونن باوەڕمان بە توانای براکانمان هەیە".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە ئەگەری هێرشئ ئیسرائیل بۆ سەر ئیران زۆرە.



PM:10:39:12/06/2025