سوپای ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی داعشی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ڕاگەیاند، دەشڵێت" سەرکردەکەی داعش بەشداربووە لە پلاندانان و هەڕەشە لەسەر هاووڵاتییانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی".
ئەمشەو پێنجشەممە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا کوژرانی "ڕەحیم بۆیف” یەکێک لە سەرکردەکانی داعشی لە باکوورئ ڕۆژائئوای سووریا ڕاگەیاند.
ئەوەشی خستەڕوو کە سەرکردەکەی داعش بەشداربووە لە پلاندانان بۆ چالاکییە دەرەکییەکانی ڕێکخراوەکە کە هەڕەشەیان لەسەر هاووڵاتییانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی و مەدەنییەکان دروست دەکرد.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا ڕاشیگەیاند ڕەحیم بۆیف ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانییدا کوژراوە.