بەپەلە..هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران دەستی پێکرد

بەرەبەیانی هەینی ١٣ ی حوزەیران لە نزیک کاتژمێر ٣ ئیسرائیل دەستی بە هێرشەکانی بۆ سەر ئامانجە دیاریکراوەکانی ئێران دەستیپێکرد لە نێوانیاندا دامەزراوە ئەتۆمییەکانیەتی ئەو وڵاتەی کردۆتە ئامانج.

ئیسرائیل هێرشەکانی بە " خۆپاراستنی پێشوەختە " ناوزەد کردو هێرشیکردۆتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و چەندان بەرپرسی ئێرانیشی کردۆتە ئامانج.

لایەنی ئێرانش دانی بە هێرشەکەدا نا، بەڵام ئاماژەی بە ئامانجەکان نەکرد.

ئیسرائیل لە ترسی هێرشی پێچەوانە حاڵەتی ناکاوی لەسەرتاسەری وڵاتدا راگەیاند.

بەپێی بۆچوونی زۆربەی چاودێرانی سیاسی، جەنگێکی گەورە لە ناوچەی رۆژهەلآتی ناوەراست هەڵگیرسا.



 


AM:03:29:13/06/2025