ئیسرائیل لە چەندین هێرشی ئاسمانی و ئۆپراسیۆنی تایبەت زیاتر لە دەیان شوێنی لە ئێران کردە ئامانج و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج لە نێوانیاندا سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران و فەرماندەی گشتی سوپای پاسدران.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٣ی حوزەیران بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا بڵاوی کردەوە لە ئۆپراسیۆنێکدا بۆ بەرگری لە وڵاتەکەیان چەندین هێرشیان بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە لەوانەش چەندین ناوەندی ئەتۆمی و مووشەکی ئێران، وتیشی" ئۆپراسیۆنەکانیان تا هەر کات پێویست بکات بەردەوام دەبێت".
لەلایەکی دیکەوە سوپای پاسدران لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدراران، غولامعەلی ڕەشید فەرماندەی قەرارگای خاتەم ئەنبیا و چەندین فەرماندەی دیکەی سوپا کوژراون کوژراون.
لای خۆشییەوە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بڵاوی کردەوە کە ئیسرائیل دەبێت چاوەڕوانی تۆڵە بێت.
بە گوێرەی میدیاکانی ئێران ئەو شوێن و کەسانە کراونەتە ئامانج بریتین لە:
ئەو شوێنانەی ئەمڕۆ لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج:
ئامانجە سەربازییەکان:
-حەسەن باقری- سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران
– حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران
– ژەنەڕاڵ غوڵامعەلی ڕەشید سپای پاسداران
زانایانی بواری ئەتۆمی:
– د.فەرەیدون عەباسی
– دوکتور محەمەد مێهدی تارانچی
– دکتۆر عەبدولحەمید مەنوچەهر
هێرش بۆ سەر بنکەکانی ئەتۆمی و سەربازی
:
– قەیتاریە، تاران
– نیاڤاران، تاران
– ڕۆژئاوای تاران و چیتگار
– ڕۆژهەڵاتی تاران
– مێهراباد، تاران
– مەحاڵەتی، تاران
– شەهید چەمران، تاران
– تاوەر لە کامرانیە ـ تاران
– سەعدات ئاباد، تاران
– ئەندەرزگۆ، تاران
– باڵەخانەی ئۆرکید لە سەتارخانی تاران
– نیشتەجێبوونی داغایگی لە تاران
– فەرەحزادی، تاران
– بارەگای ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، تاران
– شوێنی نیشتەجێبوونی عەلی شەمخانی
شەهریار، تاران
– کۆمەڵگەی مامۆستایانی گۆڕەپانی سەعادەت ئاباد، سنووری تاران
شار و شوێنەکانی تر:
– شوێنی ئەتۆمی ناتانز
– دامەزراوە ئەتۆمییەکانی پارچین
– بنکە سەربازییەکان لە تاران و پارێزگای قوم
– خورەمئاباد
– هەمەدان
– پارچین
– قەسر شیرین
– تەورێز
– پیرانشار
– کرماشان
– ئیلام
– دامەزراوەی ئاوی قورس ئاراک