هێرشی پێچەوانەی ئێران دەستیپێکرد.. زیاتر لە ١٠٠ درۆن بەرەو ئیسرائیل هەڵدران

سوپای ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە" ئێران دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی وەڵامدانەوەی سەربازی ڕاستەوخۆی خۆی بۆ ئەو هەڵمەتانەی کە لە بەرەبەیاندا خاکی وڵاتەکەیان کردە ئامانج". 

وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" زیاتر لە ١٠٠ درۆن لە ناوخۆی ئێرانەوە بەرەو ئامانجەکانی ناو خاکی ئیسرائیل هەڵدراون". 

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزی ئاسمانی چاودێری جوڵەکان دەکات، هەروەها سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە چەند ناوچەیەکدا چالاککراون. 

وتەبێژەکەی سوپای ئیسرائیل ئەوەشی خستەڕوو، لە هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمرۆیدا بۆ سەر تاران و چەند ناوچەیەكی تری ئێران، ٢٠٠ فرۆكەی جەنگی بەشدارییان كردووە و لە هێرشەکەشدا ١٠ زانای ئەتۆمی كوژراون. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل لە چەندین هێرشی ئاسمانی و ئۆپراسیۆنی تایبەتدا زیاتر لە دەیان شوێنی لە ئێران کردە ئامانج و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج لە نێوانیاندا سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران و فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران هەن. 



AM:08:40:13/06/2025