تورکیا ئیدانەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر ئێران هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕاگەیاند و بە توندترین شێوە ئیدانەی دەکات. 


وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، پێسنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە ئاسمانییە دەکەین کە ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە". 

وەزارەتەکە دەشڵێت" ئەم هێرشە کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە، خزمەت بە سیاسەتی ئیسرائیل دەکات بۆ تێکدانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا". 

ئەوەشی خستەڕوو، نەتانیاهۆ ئسامسادە نییە هیچ کێشەیەک بە ڕێگەی دیبلۆماسی چارەسەر بکات و درێغی ناکات لە خستنە مەترسی سەقامگری ناوچەکە و ئاشتی جیهانی لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیدا. 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەشڵێت" پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ کارە شەڕانگێزەکانی خۆی ڕابگرێت، کە ئەگەری هەیە ململانێی فراوانتری لێبکەوێتەوە، دووپاتی دەکەینەوە کە نامانەوێت خوێنڕشتن و ماڵوێرانی زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببینین، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی شەڕ و ئاڵۆزییەکان". 

لای خۆشییەوە جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ڕایگەیاند" بە توندترین شێوە ئیدانەی دەستدرێژیی ئیدارەی نەتانیاهۆ دەکەین کە بە تەواوی ناڕەوایە". 

هەر لەسەر هەمان پرس عومەر چەلیک وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان، دەڵێت" ئیسرائیل ڕەهەندێکی نوێی بۆ هێرشە دڕندانە و بەربەرییەکانی زیاد کردووە کە بە دەستدرێژیەکانی بۆ سەر ئێران ناوچەکە ئاگر دەکاتەوە، ئێمە بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەم هێرشە نایاساییە دەکەین، ئەم دەستدرێژییەی ئیسرائیل هیچ شەرعیەت و پاساوێکی نییە و بە هەموو مانایەکی وشە ڕەتی دەکەینەوە". 



AM:11:34:13/06/2025