شێخی ئه‌زهه‌ر: داعش‌و ئیخوان موسلیمین هه‌ردوکیان تیرۆریستن

‌ئه‌حمه‌د ته‌یب
شێخی ئه‌زهه‌ر (ئه‌حمه‌د ته‌یب) رایگه‌یاند که‌ ئیخوان موسلیمیش هاوشێوه‌ی داعش گروپێکی تیرۆرستییه‌.

له‌میانه‌ی کۆنفرانسێکدا له‌ شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ، شێخی ئه‌زهه‌ر رایگه‌یاند " داعش و كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین و ئەنساری بەیتی مەقدیس و بەرەی نوسرەو ئەنساری شەریعە، گروپی تیرۆرین"

ئه‌و کۆنفرانسه‌ له‌ ژێر ناونیشانی "ئەزهەر لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرو توندڕەوی" به‌رێوه‌چوو به‌به‌شداری بەبەشداری (700) كەسایەتی لەجیهانی ئیسلامی و مەسیحی لە (120) ووڵاتی جیاجیای جیهان بەشداریان كردووە.




PM:12:22:04/12/2014