وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل باجێكی گه‌وره ده‌ده‌ن و له كاتێكی گونجاو‌دا وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
ئەمرۆ هه‌ینی، ١٣ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥، ئه‌بولفه‌زڵ شكارچی، وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران به‌ڵێنی دا له كاتێكی گونجاو وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران بده‌نه‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل باجێكی گه‌وره‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌ده‌ن.
ئه‌بو فه‌زڵ شكارچی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئیسرائیل به هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین ناوچه‌ی مه‌ده‌نی له شوێنه جیاجیاكانی ئێران به ئامانج گرتووه.
وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران وتووشیه‌تی، پێویست ناكات هاووڵاتییانی ئێرانی نیگه‌ران و دوودڵ بن و هیچ هۆكارێكیش بۆ نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێیان نییه.