راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل تساح هانگبی رایگەیاند " ئیسرائیل لەم قۆناغەدا پلانی نییە سەرکردایەتی سیاسی ئێران بکاتە ئامانج"، ئەم لێدوایە دوای هێرشەکانی ئەمڕۆی ئەو وڵاتە دێت بۆ سەر شوێنە سەربازی و ئەتۆمییەکان.
هانگبی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل بە کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە " ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران و سەرکردە سیاسییەکانی تر ناکەینە ئامانج و لە ئێستادا هیچ پلانێک بۆ کوشتنیان نییە".
ناوی ئەو فەرماندە سەربازیی و زانا ئەتۆمیانەی ئەمڕۆ لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج و کوژران:
1. ژەنەڕاڵ حاجی زادە، (فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران).
2. ژەنەڕاڵ محەمەد باقری، (سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران).
3. ژەنەڕاڵ حوسێن سەلامی، (فەرماندەی سوپای پاسداران).
4. ژەنەڕاڵ غوڵاعەلی ڕەشید، (جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان).
5. ژەنەڕاڵ مەهدی ڕەببانی، (جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان).
6. ژەنەڕاڵ داود شێخیان، (فەرماندەی بەرگری هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران).
7. فەرەیدون عەباسی، (سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران).
8. محەمەد مەهدی تارانچی، (پڕۆفیسۆری دیاری فیزیا و سەرۆکی زانکۆی ئازادی ناوەندی تاران).
9. عەبدولحەمید مەنوچێهری، (زانای ناوداری ئەتۆمی).
10. ئەحمەد ڕەزا زۆڵفەقاری، (زانای ناوداری ئەتۆمی).
11. ئەمیر حسێن فەقیهی، (زانای ناوداری ئەتۆمی).
12. مۆتلەبیزادە، (زانای ناوداری ئەتۆمی).