یەکەم وڵات ئاسمانی بەڕووی گەشتەکاندا کردەوە

دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئەردەن ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە.

ئەمڕۆ شەممە، دەستەکە بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران کە دوێنێ دەستیانپێکرد، ئاسمانی ئەردەن ئامادە نەبووە بەڕووی گەشتەکاندا بکرێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی گەشتەئاسمانییەکانی دەستپێکردەوە.

باسی لەوەشکردووە، پێشتر چەند وادەیەکیان بۆ کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکە دیاریکردبوو، بەڵام بەهۆی مەرجە ئەمنییەکانەوە نەیاندەتوانی.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل ئاسمانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ناویشیاندا هەرێم و عێراق، بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرا.



AM:08:59:14/06/2025