نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەشیوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

ئەمڕۆ شەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥،  دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ دەستپێکی هێرشەکانی بەرەبەیانی دوێنێ، نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە ٨% بەرزبووەوە و بە ٧٤ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش گۆڕانکاری بەسەرداهات، بە ٧٢ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی دوێنێ ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و هێندەی دیکە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی زیاد کرد، دواتر ئێرانیش هێرشەکانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.




AM:09:53:14/06/2025