وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: فڕۆکە جەنگییەکانمان ئازادانە بە ئاسمانیی تاراندا دەسوڕێنەوە

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند" فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زۆر ئازادانە بە ئاسمانی تاراندا دەسووڕێنەوە" و دەشڵێت" دەگەنە هەموو شوێنێکی پێویست بۆ پاراستنی ئیسرائیل".

ئیڤی دیڤرین، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" تاقیگەیەکی پیتاندنی یۆرانیۆمیان لەنێو ئێراندا بۆمباران کردوە، بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات".

وتیشی" هەموو ڕێکارێک دەگرنە بەر بۆ ڕێگریی لە هەڕەشەکانی ئێران. ئاشکراشی کرد دامەزراوەیەکی ئەتۆمیان لە شاری ئەسفەهان خاپوور کردو"ە.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئاماژەی بەوە کرد، چەند ڕۆژێکی سەختییان لەبەردەمە، داوای لە هاوڵاتییانی ئیسرائیل کرد پابەندی ڕێنماییەکان بن، وتیشی" ٧٠ فڕۆکە زۆر ئازادانە لە ڕۆژئاوای ئێرانەوە بەرەو تارانی پایتەخت دەفڕن و دەیان سەکۆی هەڵدانی موشەکیشیان تێکشکاندوە".

ئیڤی دیڤرین ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەری زۆرە ئێران لە  ڕۆژانی داهاتو بەردەوام بێت لە هێرشە موشەکییەکانی.



PM:05:16:14/06/2025