ڕێبەری ئێران لێخۆشبونی بۆ هەزار و ٧٠٥ سزادراو دەرکرد

ئاژانسێكی هەواڵی ئێران بڵاوی کردەوە" ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی وڵاتەکەی داواکارییەکی دادوەری بۆ لێخۆشبون و کەمکردنەوەی سزاکانی سەر، هەزار و ٧٠٠ سزادراو پەسەند کرد." 

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردەوە" هاوکاتی پشوەکانی جەژنی قوربان و غەدیر، عەلی خامنەیی – ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران داواکارییەکی بەرپرسانی دەزگای دادوەری بۆ لێخۆشبون و کەمکردنەوەی سزای سزادراوان پەسەند کرد. "

ئاژانسە ئێرانییەکە باسی لەوەش کردوە" بە گوێرەی ماددەی ١١ی دەستور بڕیاری کەمکردنەوە و لێخۆشبون لەسەر هەزار و ٧٠٥ سزادراوی دادگا گشتی و شۆڕشگێڕییەکان و ڕێكخستنی دادوەریی هێزە چەکدارەکان و دامەزراوە سزاکانی حکومەت، جێبەجێ دەکرێت. "




PM:05:20:14/06/2025