پاپای ڤاتیکان داوا لە ئێران و ئیسرائیل دەکات دەستبەرداری جەنگ بن

پاپای ڤاتیکان بڵاوکردەوە، نابێت هیچ لایەنێک هەڕەشە لە بوونی لایەنێکی دیکە بکات و داوا لە ئێران و ئیسرائیل دەکات دەستبەرداری جەنگ بن و دەست بە گفتوگۆ بکەن.

ئەمڕۆ پاپای ڤاتیکان پەیامێکی لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران بڵاو کردەوە و تییدا ڕایگەیاند" داوا لە ئێران و ئیسرائیل دەکات دەستبەرداری جەنگ بن و دەست بە گفتو گۆ و دیالۆگ بکەن."

ئاماژەی بەوەشکرد" نابێت هیچ لایەنێک هەڕەشە لە بوونی لایەنێکی دیکە بکات، لەسەر تەواوی وڵاتانیشە، پشتیوانی ئاشتی بکەن لەپێناو  بەرژەوەندی هەموو لایەک و دۆزینەوەی چارەسەریی".





PM:06:20:14/06/2025