ئێران: عەلی شەمخانی زیندووە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە تەلەفزیۆنی ئێران هەواڵی کوژرانی عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری باڵایی عەلی خامنەیی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت" شەمخانی زیندووە". 

ئاژانسی فەرمی ئیرنا، ڕایگەیاندووە" عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری خامنەیی لە ژیاندا ماوە و تائێستا زیندووە، بەڵام بەپێی وتەی پزیشکەکەی بارودۆخی تەندروستی جێگیر نییە". 

شەمخانی یەکێک لە کەسایەتییە ئەمنیەتییە دیارەکانی ئێرانە، پێشتر وەک سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کاری کردووە. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، هێرشەکانی دوێنێی ئیسرائیل کە تارانی پایتەخت و شارەکانی دیکەی گرتەوە، بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندەی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی ئێران. 



PM:08:08:14/06/2025