سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت" ئیسرائیل بەشێوەیەکی نابەرپرسانە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە و جیهان دەکات".
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند" ناکۆکی ئەتۆمی تەنیا بە دانوستان چارە دەکرێت، ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، تێکدانی هەوڵەکانی ئاشتییە".
هەر ئەمڕۆ ئەردۆغان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لە ئەنقەرە کرد بۆ تاوتوێکردنی ئەو ململانێیەی کە بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە هەموو ڕەهەندەکانییەوە دەستیپێکردووە، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر بژاردەکانی تورکیا لە ئەگەری پەرەسەندنی دۆخەکە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، یاشار گولەر، وەزیری بەرگری، ئیبراهیم کالن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا ئامادەی بوون.