تەندروستیی ئێران: لە سەرەتای هێرشی ئیسرائیلەوە 108 کەس کوژراون

تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند" لە سەرەتای هێرشی ئیسرائیلەوە ١٠٨ کەس کوژراون و زیاتر لە ٨٠٠ کەسیش برینداربون، دەشڵێت" تیمەکانیان ئامادەن و لە بواری کەلوپەلی پزیشکی و کارمەندی تەندروستی کەموکوڕیان نییە".

حوسێن کرمانپوور، سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند" تائێستا چارەسەر بۆ  زیاتر لە ٨٠٠ بریندار لە هەموو نەخۆشخانەکانی وڵات کراوە کە زۆربەیان ژن و منداڵ و کەسی دیکەی سڤیل بوون".

بەرپرسی ڕاگەیاندی وەزارەتی تەندروستی ئێران وتیشی" زیاتر لە ٢٣٠ بریندار چارەسەریان وەرگرتوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد تیمەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ خزمەتکردن لە سەرتاسەری وڵات ئامادەن و کێشەی کەمیی دەرمان، ئامێری پزیشکی و کارمەندی نەخۆشخانەیان نییە."

شەوی رابردو بەرپرسی مانگی سوری ئێران رایگەیاند لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا ١٠٨ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٥١ کەسیان لە هێزە سەربازییەکان بون.




PM:01:47:15/06/2025