بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە جەختی لەسەر نەهێشتنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێراندووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە دوای نەهێشتنی ئەو بەرنامەیە هێرشەکان کۆتایی پێدێت.
لە لێدوانەکانیدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، نەتانیاهۆ ڕایگەیاند" ئێمە بەردەوام دەبین لە ئەرکی نەهێشتنی هەڕەشەی دووانەی ئێرانی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و مووشەکەکانی".
وتیشی" دانوستاندنە ئەتۆمییەکان شایانی خۆیانە ئەگەر ئێران دەستبەرداری تواناکانی پیتاندنی یۆرانیۆم بێت، هێرشەکەمان بۆ سەر ئێران کاتێک کۆتایی پێدێت کە توانای ئەتۆمی نەهێڵین، ئێمەش ئەو کارە دەکەین".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە درێژەی قسەکانیدا وتی" تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵا بەشێک بوو لە هەڵوەشاندنەوەی میحوەرەکەی ئێران و بە سەرسوڕمانەوە ئەوەمان بەدەست هێنا".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت" باوەڕم وایە ئێران بە تەواوی سەری سوڕما لە هێرشەکەمان و سەرسوڕمانیش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ سەرکەوتن".