باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوڵاتییانی وڵاتەکەی ئاگادار دەكاتەوە و دەڵێت" لە شوێنە قەرەباڵغەكان دوور بكەونەوە".
لە راگەیەنراوێكی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق هاتووە" ئاگادارین لە ئەگەری هەبوونی هێرشی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان بۆ سەر باڵوێزخانەكە و شوێنی نیشتەجێبوونی کارمەندەکانمان".
باڵیۆزخانەکە دەشڵێت" ئەو شوێنانەی کە هاوڵاتیانی ئەمریکی زۆر سەردانیان دەکەن، داوا لە هەموو هاوڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق دەکەین خۆیان لەو شوێنانە بەدوور بگرن کە بیانییەکان زۆر سەردانیان دەکەن و هەر کۆبوونەوەیەکی گەورە یان قەرەباڵغییەک، ئێمە بەردەوام دەبین لە هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و پێدانی زانیاری زیاتر بەپێی پێویست".
ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتیانی ئەمریکی نابێت بە هیچ هۆکارێک گەشت بکەن بۆ عێراق.