سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر واشنتن، ته‌لئه‌ڤیڤ كۆنترۆڵ نه‌كات، به هێزێكی زۆر گه‌وره وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
دووشه‌ممه، ١٦ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئیسرائیل كۆنترۆڵ نه‌كات، ئێران به هێزێكی زۆر گه‌وره‌وه ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و وه‌ڵامی ده‌داته‌وه."
لای خۆیەوە ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند" لەو دۆخەدا دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر پرسی ئەتۆمی بێ مانایە".