هێزی بەرگری ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت" ئێران هێرشی مووشەکی بۆ سەر باکووری ئیسرائیل دەستپێکردەوە".
ئەمشەو دووشەممە هێزی بەرگری ئیسرائیل بڵاویکردەوە" مووشەکەکان لە ئێرانەوە بەرەو ئیسرائیل ئاراستەکراون".
هاوکات سوپای ئیسرائیل داوای لە هاوڵاتییان کردووە پابەندی ڕێنماییە بەرگرییەکان بن کە لەلایەن هێزی بەرگری وڵاتەکەیەوە دەرچووە.
هەروەها میدیا عیبریەکان دەڵێن" زەنگی ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە چەند ناوچەیەکدا دەنگی دایەوە، لەنێویاندا حەیفا".
ئەوەشیان خستەڕوو، لە ئێستادا هێزی ئاسمانی کار دەکات بۆ ڕێگریکردن و هێرشکردنە سەر مووشەکەکان لە هەر شوێنێک پێویست بێت بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییە، بۆیە پێویستە بەردەوام بن لە پابەندبوون بە ڕێنماییەکان.
پێشتریش ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی ڕایگەیاند" ئیسرائیل بارەگای پەخشی دەوڵەتی لە تاران کردە ئامانج".