نەتەنیاهۆ: کوشتنی خامنەیی كۆتایی بە شەڕەكە دەهێنێت

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت" کوشتنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران نابێتە هۆی پەرەسەندنی شەڕ لە ناوچەکەدا، بەپێچەوانەوە دەبێتە هۆی کۆتاییهاتنی شەڕەکە". 

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند" ئۆپەراسیۆنێکی مێژوویی ئەنجامدەدەن کە ڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت، هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئێران ڕەنگە ببێتە هۆی ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران". 

نەتانیاهۆ وتیشی" ئێمە پابەندین بە نەهێشتنی هەڕەشەی ئەتۆمی ئێران، و دەستبەرداری ئەم ئامانجە نابین، هەڕەشەی مووشەکی جدییە و منیش بڕیارم داوە نەهێڵم، ئامانجی دیکەشمان هەیە". 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەوەشی خستەڕوو، ڕووخانی ڕژیم لە ئێران دەتوانێ دەرئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی بێت.

سەبارەت بە ئەگەری کوشتنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران نەتانیاهۆ وتی" بە ئاشکرا پلانەکانمان بە وردی ناخەمەڕوو، بەڵکو هەرچی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین، ئەوەش نابێتە هۆی فراوانتكردنی شەڕەكە، بەڵكو كۆتایی پێدەهێنێت". 

دەشڵێت" ئێمە ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین و ئەمەش دەتوانێت گۆڕانکاری گەورە بەدوای خۆیدا بهێنێت، من لە پەیوەندیدام لەگەڵ سەرۆک ترامپ و ئەو هاوکاریانە بەرز دەنرخێنم کە پێی بەخشیوین، ئەویش دەتوانێت قەدری ئەو شتانە بزانێت کە بۆ ئەمریکا باشە". 



PM:10:01:16/06/2025