ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاوی کردووەتەوە، ئێران بە دەیان مووشەک و درۆنی هێرشی کردووەتەوە سەر ئیسرائیل.
عەلی محەمەد نائینی، گوتەبێژی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، نۆیەمین زنجیرەی هێرشە مووشەکی و درۆنی ئۆپەراسیۆنەکانی 'بەڵینێ ڕاستگۆی ٣'ـم بۆ سەر ئیسرائیل دەستی پێ کرد.
هەروەها ئاماژەشی داوە، بوار نادەین ئیسرائیل لە ئاسایشی و ئۆقرەیی دابێت، بەبێ ڕاوستان تاوەکوو بەیانی هێرشەکان بەردەوام دەبن.
گوتەبێژی سوپای پاسداران باسی لەوەش کرد، لە ٧٢ کاتژمێری ڕابردوو، ٥٤٥ درۆنیان گرتووەتە ئیسرائیل.
هەروەها ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاوی کردووەتەوە، هێزی ئاسمانی لە سوپای پاسداران، هێرشێکی فراوانی مووشەکی و درۆنی گرتووەتە چەند ئامانجێکی گرنگ لە قوڵایی ئیسرائیل.
ئەمە لە کاتێکدا سەر لە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ١٦ی حوزەیران، پاش بۆمباران کردنی باڵەخانەی تەلەفزیۆنی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە تاران، سوپای پاسداران هەڕەشەی شەوێکی درێژ و سەختی لە ئیسرائیل کرد، کە هێرشەکانیان چڕ تر دەکەنەوە.