دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لەنێو فڕۆکە و لەکاتی گەڕانەوەی بۆ واشنتۆن رایگەیاند" پێدەچێت نوێنەری ئەمەریکا بنێرێت بۆلای ئێرانییەکان بۆ دانوستان، بەڵام ئەو کارەی دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی لەکاتی گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی چی رودەدات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە ئەگەر بێتو هێرش بکرێتەسەر بارەگاکانیان ئەوا زۆر بەهێزەوە وەڵامیان دەبێت و جەختیشی کردەوە کە ئەوان خاوەنی خەڵکانی زۆر مەزنن و دەزانن چۆن بەرگری لەخۆیان بکەن و وتیشی: ئەفسەرەکانی خۆمان خۆش دەوێت و ئەوانیش دەزانن کە نابێت دەست لە هێزەکانمان بدەن.
لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ ئێران سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند کە ئەو کۆتایی راستەقینەی دەوێت نەک ئاگربەست و ئێران دەبێت بە تەواوەتیی دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت.
سەبارەت بەشداریکردنی راستەوخۆی ئەمەریکا لە تێکشکاندنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران سەرۆکی ئەمەریکا وتی" گەرەنتی نییە راستەوخۆ لە ئێران نەدەین، لێکۆڵینەوە دەکەین و ئەوەی دەمانەوێت ئەوەیە کە نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت و لە دوو رۆژی داهاتو دەزانن چی رودەدات و ناشتوانم پێتان بڵێم چی دەبێت".