ئەمشەو سێشەممە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە تارانی پایتەختی ئێران بیسترا.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە" دەنگی تەقینەوەیەکی بەرز لە تارانی پایتەخت بیستراوە، هاوکات هێزە ئەمنییەکانی ئێرانیش شەڕێکی ئەلیکترۆنییان دەستنیشان کردووە کە ئیسرائیل دژی ژێرخانی ئێران ئەنجام دەدات".
میدیاکان ئاماژە بەوەشدەکەن، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی تارانی پایتەختی ئێران دەنگی تەقینەوەیەکی بەرز و بەردەوام بیستراوە.
ئاماژەیان بەوە کرد کە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێران ئامانجەکان لە ئاسمانەکانی سەرووی تاران دەگرن.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل هێرشی خۆی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و بەهۆیەوە چەندین فەرماندەی سەربازی سوپای پاسداران و زانا ئەتۆمییەکانی ئێران کوژران.