ئەردۆغان: نەتانیاهۆ گەورەترین هەڕەشەیە بۆسەر ناوچەکە

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی بە "گەورەترین هەڕەشە" بۆ سەر ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زانی.

سەرۆکایەتی ئەنقەرە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" ئەردۆغان لە پەیوەندییەکیدا لەگەڵ ئەمیری قەتەر لە نێوان ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا وتویەتی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی نەتانیاهۆ گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە". 

سەرۆکایەتی تورکیا دەشڵێت" ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی، هەروەها ناتانیاهۆ جارێکی دیکە نیشانیدا کە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە". 

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل هێرشی خۆی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و بەهۆیەوە چەندین فەرماندەی سەربازی سوپای پاسداران و زانا ئەتۆمییەکانی ئێران کوژران.



PM:10:24:17/06/2025