"بنکەیەکی ئاسمانی ئیسرائیلمان کردە ئامانج کە بەکاریان دەهێنا بۆ هێرشکردنە سەرمان"

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت" هێرشێکیان بە ئامانجی لە ناوبردنی بنکە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ئەنجامداوە کە بەکاریان دەهێنا بۆ هێرشکردنە سەرمان". 

لە بەیاننامەیەکی سوپای پاسداراندا هاتووە" هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لە چوارچێوەی قۆناغی دەیەمی ئۆپەراسیۆنێکدا بە ناوی بەڵێنی ڕاستەقینەی سێ ئەو ئۆپەراسیۆنانەیان ئەنجامداوە". 

لە بەیاننامەکەدا سروشتی ئامانجە ئامانجدارەکان و قەبارەی زیانەکانی ئەگەری دیاری نەکردووە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئەم لێدانانە بەردەوام دەبن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری پەرەسەندنی وەڵامدانەوەی ئێران.

ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل هێرشی خۆی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و بەهۆیەوە چەندین فەرماندەی سەربازی سوپای پاسداران و زانا ئەتۆمییەکانی ئێران کوژران. 



AM:12:04:18/06/2025