میدیای فەرمی ئێران دەڵێت" بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران قۆناغی چواردەهەمی ئۆپراسیۆنی موشەکی بۆ سهر ئیسرائیل ئهنجامداوه کە لە هێرشەکەدا بارەگای سوپا و هەواڵگری ئیسرائیلی كردووەتە ئامانج".
کەمێک پێش ئێستا میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە" سوپای پاسداران قۆناغی ١٤ی هێرشی هاوبەشی بەهێزیان بۆ سەر ئامانجە ستراتیژییەکانی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی سەرەکی هێرشەکە بارەگای گەورەی فەرماندەیی سوپا و بارەگایەکی هەواڵگری و کەمپی هەواڵگری سوپای ئیسرائیل بووە لە پارکی تەکنەلۆژیای گاڤ-یامیان
کردووەتە ئامانج کە لە نێویاندا دامەزراوەیەک کە ژمارەیەکی زۆر سەرباز و ئەفسەری تێدا نیشتەجێیە.
ئەوەشی خستەڕوو، لە هێرشەکەدا زیاتر لە ٣٠ موشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی ئیسرائیل كراون و چەند باڵەخانەیەکی بەرکەوتوون، لەوانە بۆرسەی ئەڵماس لە تەلئەبیب و سەربازگەیەكی تەنیشت نەخۆشخانەی سۆرۆکا لە ناوچەی حۆلۆن لە باشوری پایتەختی ئیسرائیل.
هەروەها میدیاکانی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئێران بۆسەر نەخۆشخانەی سۆرۆکا لە ناوچەی حۆلۆن ئاماژەیان بەوەکرد کە لە ئەنجامی موشەکەکانی ئێران ٥٢ هاوڵاتی برینداربوون.
هاوکات هەر ئەمڕۆ لە بەرامبەر ئەو هێرشە،
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە نوێترین پەیامیدا هەڕەشەی توندی لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و وتی" ئێران باجی هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل دەدات".