پوتین داوای چاوپێکەوتن لەگەڵ زێلێنسکی دەکات

سەرۆکی ڕووسیا ئامادەیی خۆی بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا دەربڕی و داوا دەکات لە هەفتەی داهاتوودا دانوستانەکانی ئاشتی دەستپێبکەنەوە. 

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە میانی دیدارێکی لەگەڵ نوێنەرانی ئاژانسە هەواڵییەکانی وڵاتەکەی و نێودەوڵەتی لە سانت پترسبۆرگ ڕایگەیاند" ئامادەم لەگەڵ هەر کەسێک کۆببمەوە، بە زێلینسکییشەوە". 

پوتین پرسیاری ئەوەی کرد کە کێ لە کۆتاییدا ڕێککەوتنی ئاشتی واژوو دەکات و پرسیارەکانی پێشووی خۆی سەبارەت بە شەرعیەتی زێلێنسکی دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا کۆتاییهات.

هەروەها سەرۆکی ڕووسیا داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانە ڕاستەوخۆکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤی کرد و وتی" پێویستە لە هەفتەی داهاتووەوە دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە". 

لە بەرامبەردا بەرپرسانی ئۆکرانیا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ناتوانرێت هەڵبژاردن بەپێی یاسای سەربازی ئەنجام بدرێت کە لە ئەنجامی هێرشی ڕووسیادا سەپێنراوە، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە زێلێنسکی هێشتا دەسەڵاتی تەواوی بەدەستەوەیە.



PM:01:14:19/06/2025