سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ، دەستپێکردنی پازدەیەمین شەپۆلی هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە بە مووشەکی ورد و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، شوێنە هەستیارەکانی لە حەیفا و تەلئەبیب کردووەتە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، سوپای پاسداران ئاشکرای کردووە کە ئامانجی هێرشەکان بریتی بوون لە "شوێنە سەربازییەکان و ناوەندەکانی پەیوەندیدار بە پیشەسازی سەربازی” لە هەردوو شاری ستراتیژیی حەیفا و تەلئەبیب.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە هێرشەکە، کە بە زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەردەوامە، بە تایبەتی جەخت لەسەر لاوازکردنی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی و دژە مووشەکی ئیسرائیل لە دەوروبەری ئەو دوو شارە دەکاتەوە.