سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه له ئیستانبوڵ كۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، ١٩ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٥، سه‌رچاوه دیپلۆماتییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، زیاتر له ٤٠ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه له ئیستانبوڵ كۆ ببنه‌وه و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیش دواتر به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بكه‌ن.
به پێی سه‌رچاوه‌كان نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی كه ژماره‌یان ٥٧ وڵاته ده‌كه‌ن و هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیایش سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات. ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه‌ش كردووه، بڕیار وایه، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش به‌شدار بكات.
پێشتر، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ئیستانبوڵ كردبوو، كه به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ هه‌ماهه‌نگیی هه‌ڵوێستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌رانبه‌ر پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه.