فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران: هێشتا تەواوی چەکەکانمان بەکارنەهێناوە

موحسین رەزایی فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدران رایگەیاند" هێشتا تەواوی چەکەکانمان بەکارنەهێناوە و گەرووی هورمزمان نەبەستووە و بابەتی نەوت و  هێزی دەریایی و توانای دۆستەکانیشمان بەکارنەهێناوە".

وتیشی" ئێران هەموو یۆرانیۆمە پیتێنراوەکانی گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو".

ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسدران وتیشی" نامانەوێت جەنگەکە درێژەبکێشێت، بەڵام لە هەمان کاتیشدا بەجۆرێک سزای دەستدرێژیکار دەدەین کە جارێکی دیکە زاتی هێرشکردنە سەر ئێران نەکات".




AM:12:43:20/06/2025