ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە نوێترین پەیامیدا دەڵێت" دوژمنی زایۆنی ئێستا سزا دەدرێت".
عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند" دوژمنی زایۆنیستی سزا دەدرێت".
خامنەیی دەشڵێت" دوژمن ئێستا باجی تاوانەکانی دەدات".
لە ڕۆژی هەینی رابردووە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپیکردوە و تا ئێستا ژمارەیەک فەرمانەی سەربازی باڵای ئێران و هاوکات سەدان هاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی.