کاتز: ئیسرائیل سەبر و ئارامی لەدەست داوە لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەی هەڕەشەی لێدەکەن

وەزیری بەرگری ئیسرائیل هۆشداری تووند دەدات بە حزبوڵای لوبنان و دەڵێت" ئیسرائیل سەبر و ئارامی لەدەست داوە لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەی هەڕەشەی لێدەکەن".

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، دەڵێت" هۆشداریی دەدەینە حزبوڵڵای لوبنان لە هەر دەستوەردانێکی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل”.

کاتز دەشڵێت" ئامۆژگاری بریکارەکانی لوبنان دەکەم کە وریا بن و درک بەوە بکەن، ئیسرائیل سەبر و ئارامی لەدەست داوە لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەی هەڕەشەی لێدەکەن".

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر حیزبوڵـڵا وەڵامی هەبێ، ئەوانیش کاردانەوەی تووندیان دەبێ و لەنێوی دەبەن. 
 
ئەمە لەکاتێکدایە نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی ئەو گرووپە ڕایگەیاندبوو" حزبوڵڵا بەو شێوە هەڵسوکەوت دەکات کە خۆی بە باشی دەزانێت".

بە گوێرەی ئاماری فەرمی بڵاوکراوەی نێوان هەردوو وڵات تا ئێستا لە ئێران زیاتر لە ٦٣٩ کەس کوژراون و زیاتر لە ٣٠٣٢ کەس بریندران و لە ئیسرائیلیش زیاتر لە ٢٤ کەس کوژراون و زیاتر لە ٢٥٠٠ کەس بریندارن.

١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥  ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران و دواتر ئەویش وەڵامی دایەوە و گرژییەکان ئاڵۆزتر بوون.




PM:02:00:20/06/2025