لە دوای کۆبوونەوەی ترویکا ( وڵاتانی ئەورپا ) لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، عێراقچی لە جنێفەوە رایگەیاند" بەرنامە ئەتۆمییەکەمان ئاشتیانەیە و لەژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدایە".
رۆژی ٢٠ ی حوزەیران وەفدی ئێران بەسەرۆکایەتی عەباس عێراقچی گەیشتە جێنف بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەفدی ترویکا( بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و یەکێتی ئەورپا) وەک دوا دەرفەت بۆ ئاشتی پێش ئەوەی ترەمپ بڕیار بدات بەشداری شەڕ بکات لە بەرژوەندی ئیسرائیل دژی ئێران.
لە دوای کۆبوونەوەکە لە لێدوانێکی زۆر کورتدا عێراقچی وتی " ئێمە بە بەردەوامی پشتگیری گفتوگۆکان لەگەڵ ترۆیکای ئەوروپا و یەکێتی ئەوروپا دەکەین و ئامادەین لە داهاتوویەکی نزیکدا جارێکی تریش کۆبینەوە".
لە درێژە قسەکانیدا وتیشی " تاران ئامادەیە دەرگای گفتوگۆی دیپلۆماسی سەرلەنوێ بکاتەوە".
ئاماژەی بەوەش کرد کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لە کەشێکی ڕێزدا گفتوگۆیەکی جددیمان ئەنجام درا.
کۆبوونەوەی ترویکا لەگەڵ ئێران لە دوای ئەو مۆڵەتە دێت کە سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ماوەی دوو هەفتە دەیدات بە ئێران و هەوڵی دیبلۆماسی پێش ئەوەی بڕیاری بەشداری شەر بدات.