ئیسرائیل کوژرانی دوو فەرماندەی باڵای سوپای پاسدارانی راگەیاند

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە کە " هێزی ئاسمانی لە رێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ئەمین پوورجودەکی، فەرماندەی لیوای دووەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزی ئاسمانیی سەر بە سوپای پاسدارانی کوشتووە."
 
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە " ئەمینپوور جودەکی لە چوارچێوەی پۆستەکەیدا، سەتان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەرەو خاکی ئیسرائیل ئاراستە کردووە، لە ناوچەی ئەهواز لە باشووری رۆژئاوای ئێرانەوە".

راشیگەیاندووی" دوای کوشتنی تەهارپوور، فەرماندەی بنکەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە هێزی ئاسمانیی سەر بە سوپای پاسداران لە ١٣ی حوزەیران، جودەکی رۆڵێکی سەرەکیی لە چالاکییەکانی بنکەکەدا گێڕاوە."

 لەلایەكی ترەوە،  هەر ئەمڕۆ، وەزیری ئاسایشی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا، كوشتنی سەعید ئیزەدی، فەرماندەی یەكەی فەلەستینی لە سوپای قودسی ئێران، لە شاری قوم راگەیاند.

تاوەکو ئێستا زانیاری لەبارەی ئەوە بڵاونەکراوەتەوە کە بەرپرسە سەربازییە باڵا ئێرانییەکە لە کوێ کراوەتە ئامانج و میدیاکانی ئێران هیچ هەواڵێکیان لەمبارەوە رانەگەیاندووە.




AM:09:11:21/06/2025