نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد

ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی لە دەستپێکی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوت ٨٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک نزمبووەوە.

هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش نزمبووەوە و بە ٧٣ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرز و نزم بوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە بەرەبەیانی رۆژی هەینی هەفتەی رابردوو، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و بنکە ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج و چەندین زانای ئەتۆمی و فەرماندەی باڵای ئێران کوژران، لە هەمان شەودا ئێران هێرشی پێچەوانەی دەستپێکرد و ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان دروستکرد.




AM:09:25:21/06/2025